نوێنه‌رێكی كورد كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات
شوێنی جێگیربوونییان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نوێنه‌رێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، كه به‌مدواییانه چوونه‌ته كه‌ركووك، پاشه‌كشه‌یان كردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، نوێنه‌ری كه‌ركووك له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێكی زۆر له‌و هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی هاتبوونه كه‌ركووك به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی "كه‌ی وه‌ن" پاشه‌كشه‌یان كردووه و ئێستا له‌وێ جێگیربوونه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیكه‌وتوون، هێزه‌كه له‌ناو كه‌ركووك چووه‌ته‌ده‌ر، كه زیاتر له 40 هه‌مه‌ری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بوونه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تا ئێستا ئه‌مه‌ریكییه‌كان هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌باره‌ی هۆكاری هاتنی ئه‌و هێزه بۆ ناو كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ كورد نه‌كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی "بغداد الیوم" پێشتر هه‌ندێك له میدیاكان له زاری وه‌ستا ره‌سووڵ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بڵاوییانكرده‌وه، هێزێكی ئه‌مه‌ریكی له سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌نه‌وه چوونه‌ته كه‌ركووك و هۆكاری هاتنیشیان پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری و ئه‌منی شاره‌كه بووه.
هاوكات په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبوو، هاتنی هێزه‌كه، له‌سه‌ر داوای به‌رپرسانی یه‌كێتی بووه له كه‌ركووك، به‌ڵام دواتر گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ هێزێك جووڵه‌ی پێنه‌كراوه.