نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: داخستنى فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ درووست كردووین
بووه‌ته كۆسپ بۆ كاروچالاكییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
مۆنیكا نۆرۆ، رێكخه‌ری نووسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم كێشه‌ی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران درووستكردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كه له‌گه‌ڵ مۆنیکا نۆرۆ كۆبووه‌ته‌وه و باسی دوایین کار‌و چالاکیەکانى (UNHCR) كراوه.
مۆنیكا نۆرۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشکى خستە سەر ئەو کێشە و گرفتانەى کە ڕووبەڕوویان بووه‌تەوە بە هۆى داخستنى فڕۆکەخانەکان لە گەیاندنى یارمەتی مرۆیى بۆ ئاوارەکان.
به‌هۆی بڕیارێك له به‌غداوه، گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی راگیراون، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و بڕیاره‌ی به‌غدا به سزادانی گشتی بۆ خه‌ڵكی كوردستان وه‌سف ده‌كات.