ميليشياكانى حه‌شد و جه‌يش پێشمه‌رگه‌يه‌ك بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن

وێنه‌كه‌ى ببينه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ درێژه‌ى كرده‌وه‌كانيان له‌ دژى هاووڵاتيانى كورد له‌ سنوورى پارێزگاى كه‌ركووكدا، ئه‌مڕۆ ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سوپاى عێراق پێشمه‌رگه‌يه‌كيان ده‌ستگيركرد.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ سه‌ره‌تاييه‌كان، كاتژمێر 11:10 خوله‌كى پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 5ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، عەلی محەممەد وەزیر، کارمەندی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووك، لە بازگەی لەیلان – خاڵۆبازیانی، لەلایەن هێزە عێراقیيەکان دەست بەسەر کراوە.

وه‌ك هاوڕێكانى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه‌، عه‌لى محه‌ممه‌د وه‌زير خه‌ڵكى ناحیەی لەیلانە و تائێستا هۆکاری دەست بەسەركردنى نه‌زانراوه‌ و هێزه‌ عێراقييه‌كان ناوبراويان بۆ بۆ شوێنێكى نه‌زانراو گواستووه‌ته‌وه‌.