مۆسكۆ: ئێستا له‌گه‌ڵ واشنتۆن كه‌وتووینه‌ته جه‌نگێكی سارد
له‌و كاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی خه‌رابی ئیداره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی
K24- هه‌ولێر:
سێرگی ریابكۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ئێستا پێیان ناوه‌ته قۆناغێك، كه ده‌كرێت له زۆر لایه‌نێكه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نگێكی سارد به‌روارد بكرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی ریابكوڤ له گوتارێكدا هاتووه، كه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئیتیحادی پێشكه‌شی كرد و گوتی، له‌و كاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی خه‌رابی ئیداره‌كه‌ی، په‌یوه‌ندی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی.
له‌مباره‌یه‌وه ریابكۆڤ جه‌ختی كرده‌وه "یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، نه‌بوونی یاسای یاریكردنی هه‌ردوولایه له‌گه‌ڵ یه‌كتر، هه‌وره‌ها نه‌بوونی نموونه‌ی چاره‌سه‌ریه كه هه‌ردوولا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان په‌نای بۆ ببه‌ن".
ناوبراو دووباره ده‌ستوه‌ردانی مۆسكۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای به‌درۆ خسته‌وه و هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، هێشتا نه‌یارانی تره‌مپ دۆسیه‌ی رووسیا وه‌ك چه‌كێك له‌به‌رامبه‌ری به‌كار ده‌هێنن.
ریابكۆڤ به‌رپرسیارێتی ده‌ستوه‌ردان له‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ش خسته ئه‌ستۆی واشنتۆن، كه مۆسكۆ له‌پێناو ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌ش ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی له یه‌كه‌م دیداری خۆیدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ، سه‌رۆك ڤلادیمێر پۆتن له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی جی 20 له 7 ته‌ممووزی رابردوودا له‌شاری هامبورگی ئه‌ڵمانی پێشكه‌شكردبوو.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هۆشداریشی دایه ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ نزیكبوونی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، كه له‌وانه‌یه واشنتۆن هه‌ندێ رێوشوێنی نوێ بۆ سزادانی مۆسكۆ بگرێته به‌ر و گوتی: رووسیا له‌هیچ شتێك ناترسێت.
سێرگی ریابكۆڤ ده‌ڵێت "له‌كاتێكدا چه‌ندین جار سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ئاشكرا له لێدوانه‌كانیدا داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆنی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌دی ده‌كرێت، هه‌میشه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رووسیا بووه".
هه‌روه‌ها رووی قسه‌كانی له به‌رپرسانی سیاسی ئه‌مه‌ریكا به گشتی كرد و گوتی، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی واشنتۆن به‌رامبه‌ر به مۆسكۆ به‌كاریده‌هێنێت، له‌وانه‌یه ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ئاسایی نه‌بنه‌وه. گوتیشی، یه‌كێكی دیكه له خاڵه جیاكه‌ره‌وه‌كانی سیاسه‌تی ئیداه‌ری تره‌مپ ئه‌وه‌یه، كه هه‌میشه ئاره‌زووی ده‌ركردنی بڕیاری توندی هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی ئه‌و بڕیارانه له‌به‌رچاو بگرێت و لێكدانه‌وه بۆ ئاكامه‌كانی بكات. وه‌ك نموونه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماژه‌ی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆن كرد و گوتی: تائێستاش مۆسكۆ پرسیار له‌باره‌ی شه‌رعیه‌ت و ره‌وایه‌تی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كات، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی فورات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، كشانه‌وه‌ی واشنتۆن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، تواناكانی واشنتۆن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ریابكۆڤ گوتی، خه‌ریكه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆن و هاوپه‌یمانانیه‌وه نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا بكه‌وێته گێژه‌ڵۆكی شه‌ڕێكی زۆر مه‌ترسیداره‌وه و داواشی له ئه‌مه‌ریكا كرد، له‌جیاتی به‌كارهێنانی زمانی هه‌ره‌شه به‌رامبه‌ر به كۆریای باكوور، بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، هه‌روه‌ك چۆن ته‌رمپ له گوتاره‌كه‌یدا له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گوتی، كۆریای باكوور له‌ناوده‌به‌ین.
سه‌باره‌ت به نیازی ئه‌مه‌ریكاش بۆ پێدانی چه‌كی وێرانكه‌ر به ئۆكراینا گوتی، ئه‌وان هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی نیشانی واشنتۆن ده‌ده‌ن.
ناوبراو ئاشكراشیكرد، وڵاته‌كه‌ی تائێستاش به‌رده‌وامه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژانه سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێڵه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ رێكس تیلره‌سنی هاوتا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ی له ڤییه‌ننا كۆ ببێته‌وه.