به ڤيديۆ.. جه‌يش و حه‌شد حه‌ره‌مى زانكۆى كه‌ركووك ده‌شكێنن
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى حه‌شد و سوپا به هامه‌رى سه‌ربازى و چه‌ك و تهقهمهنييهوه چوونه ناو حه‌ره‌مى زانكۆى كه‌ركووك
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى حه‌شد و سوپا به هامه‌رى سه‌ربازى و چه‌ك و تهقهمهنييهوه چوونه سه‌ر حه‌ره‌مى زانكۆى كه‌ركووك.
وه‌ك له‌و گرته ڤيديۆيانه ده‌رده‌كه‌وێت كه چالاكان و خۆبه‌خشه كه‌ركووكييه‌كان بڵاويان كردووه‌ته‌وه، ميليشياكانى حه‌شد و هێزه ئه‌منييه‌كان به هامه‌رى سه‌ربازى و ئۆتۆمبێله رهشهكانيان له حهرمى زانكۆدان.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر حه‌ره‌مى زانكۆ دواى ئه‌وه دێت، كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا قوتابيانى كوردى زانكۆى كه‌ركووك بايكۆتى ده‌واميان راگه‌ياندووه و به‌و هۆيه‌وه زانكۆ چۆڵ بووه.
بايكۆتى ده‌وام له لايه‌ن قوتابيانى كورده‌وه دواى ئه‌وه هات، كه قوتابيانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى و حه‌شدى توركمانى هه‌وڵياندا ئاهه‌نگێك بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ساز بكه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان خيانه‌تيان كرد و شاره‌كه‌يان راده‌ستى ميليشياكانى حه‌شد و سوپاى عێراق كرد، رۆژانه ئه‌و هێزانه گێچه‌ڵ به هاووڵاتيانى كورد ده‌كه‌ن و چهندينجاره هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر زانكۆى كه‌ركووك.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ وێنه‌ى شێخ مه‌حموودى حهفيديان له نزيك زانكۆى كه‌ركووك سووتاند.
.jpg)