نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش: گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه
جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یان كۆبیش نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و پێویستی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنیكی و سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كرایه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا وێڕای گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به گرنگی رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تگه‌لێكی دیكه، هه‌وێنی گفتوگۆكانی نێوان بارزانی و كۆبیش بوو.