هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سوێندی یاسایی خوارد

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وه‌ك پارێزگاری نوێی سلێمانی متمانه‌ی پێبه‌خشرا

K24- هه‌ولێر:

ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌، بەئامادە بوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کەریم شنگالی وەزیری ناوخۆ، لە ئەنجومەنی وەزیران لە شارى هەولێر، هەڤاڵ ئەبووبەکر وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی سوێندی یاسایی خوارد.

دوای سوێند خواردنەکە، سەرۆکي حكومه‌ت هیوای سەرکەوتنی بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی خواست وپێی ڕاگەیاند, لەپێناو ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی, حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگ وهاوکاریان دەبێت، هەروەها گوتی " پێکەوە، ئێمە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئێوەش لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، وەک تیمێک دەتوانین ئەرکەکانمان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکەین و خزمەت باشتر بە هاوڵاتیان بکەین".

پارێزگاری نوێی سلێمانیش سوپاسی ئەو متمانەیەی کرد کە پێی بەخشرا و جەختی کردەوە کە هەموو تواناکانی خۆی بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی سلێمانی دەخاتە گەر, هاوکاریش دەبێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت.