حه‌شدی شه‌عبی: به‌هێز رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بینه‌وه
بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ره‌تكراوه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵى ناكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی حوسه‌ینی گوته‌بێژی میحوه‌ری باكووری میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ره‌تكراوه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین.
حوسه‌ینی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئاسایشی هه‌موو ناوچه جێناكۆكه‌كان پارێزراوه و پێویست به هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی ناكات، چونكه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ئه‌ركی خۆیان له‌و ناوچانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. هه‌وره‌ها گوتی، پاساوه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ رێگریكردن له پێشێلكاری، هیچ واتایه‌كی نییه، چونكه به‌ڕای خۆی، هێزه عێراقیه‌كان رێگری له هه‌موو پێشێلكاریه‌ك له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
حوسه‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه، ئێمه وه‌ك هێزی داگیركا‌ر سه‌یریان ده‌كه‌ین و به‌هێزیش رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه، هه‌ر رێككه‌وتنێكیش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه ئیمزا كرابێت.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به سه‌دان پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه كراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه، به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه ئاواره بوونه و چه‌ندین خانووی هاووڵاتیانیش له‌و ناوچانه له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقه‌وه سوتێنراون.