هه‌وڵێكی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه
پۆلیسی به‌ریتانیا ورده‌كاری ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات، هه‌وڵێكی تیرۆركردنی تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیایان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كانی پۆلیس، له‌لایه‌ن گرووپه "ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان" پیلانێك بۆ تیرۆركردنی تێریزا مه‌ی دانرابوو، به‌ڵام توانیویانه پیلانه پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه و كۆتایی به‌و هه‌وڵانه بهێنن.
پۆلیسی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان پیلانه‌كه‌یان داناوه، كه پێشتریش كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قینه‌وه‌یان له نزیك نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له داونینگ ستریت له له‌نده‌ن ئه‌نجامدابوو.
كه‌ناڵی سكای نیوزی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوو كه‌س به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستگیركراون و پۆلیسی به‌ریتانیاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له نزیكه‌وه چاودێری پیلانگێڕییه‌كانی تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانیان كردووه.
گوتهبێژێكیش به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی 12 مانگی رابردوو، توانیویانه 9 پیلانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.