ئه‌مریكا: عێراق داوای لێ نه‌كردوین نێوه‌ندگیریی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ین

"بەردەوام ھانی بەغدا و ھەولێرمان داوە بۆ گفتوگۆی ئاشتیانە"

K24 - واشنتن

ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لەگەڵ کورد دابنیێشێت و دەست بە گفتوگۆ بکەن.

هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان 24 رایگەیاند، هیچ لایه‌ك ده‌رباره‌ی دیارییكردنی به‌رواری گفتوگۆكان ئەوانی ئاگادار نه‌كردووەته‌وه‌.

 گوتیشی ئەوان داوا له‌ حكومه‌تی ناوەندی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كورد دابنیشێت و گفتوگۆ بكه‌ن.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەنگیریکردن لەنێوان هەولێر و بەغدا راگەیاند، بەو مەرجەی حکومەتی عێراق ئەم داوایە لە واشنتن بکات.