پەرلەمان تاوتوێی دۆخی خورماتوو دەکات
"پێویستە ھەموو لایەك كار بۆ باشتركردنی رەوشی ئاوارەكان بكەین"
K24 - ھەولێر
پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە و تاوتوێی دۆخی خورماتوو دەكات، پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت، پێویستە ھەموو لایەك كار بۆ باشتركردنی رەوشی ئاوارەكانی خورماتوو بكەینێ.
شوان شێخ ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند، شارۆچکەی خورماتوو رووبەڕووی کارەساتێکی گەورە بووەتەوە، بۆیە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێی بارودۆخ و رەوشی ئاوارەکانی خورماتوو دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان کار بۆ باشترکردنی رەوشی ئاوارەکانی خورماتوو بکەن.