دوای كوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح خه‌ڵك عادل ئیمامی بیرده‌كه‌وێته‌وه
بزانه چۆن تووڕه‌ی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی عادل ئیمام، ئه‌ستێره‌ی كۆمێدیای میسری بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه یادگارییه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، چاوپێكه‌وتنێكی عادل ئیمامه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی میسری، كه به‌سه‌ر هاتێكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه له‌و كاته‌ی سه‌ردانی یه‌مه‌نی كردووه و عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح پێشوازی لێكردووه.
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی عادل ئیمام، له‌و كاته‌ی چووه‌ته یه‌مه‌ن، خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر بۆ پێشوازی كۆببوونه‌وه، به شێوه‌یه‌ك به‌رپرسانی یه‌مه‌ن پێیان سه‌یر بووه.
عادل ئیمام له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا، ده‌ڵێت، له‌و كاته‌ی له‌لایه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵحه‌وه پێشوازیم لێكرا، ویستم قسه‌یه‌كی خۆش بكه‌م بۆ پێكه‌نین و پێم گوت: "ئێستا خۆم له به‌رامبه‌رت هه‌ڵبژێرم من ده‌رده‌چم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌و قسه‌یه‌ی من عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح زۆر تووڕه بوو، به‌ڵام كوڕه‌كانی كه له‌وێ بوون، پێده‌كه‌نین, دواتر هه‌وڵمدا بابه‌ته‌كه بگۆڕم و كه‌شه‌كه ئاسایی بكه‌مه‌وه".
عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌نساڕوڵڵای حووسی له یه‌مه‌ن كوژرا، كه كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
كوژرانی سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌نیش، دوای ئه‌وه هات كه ساڵح دژایه‌تی خۆی بۆ حووسییه‌كان راگه‌یاندبوو و داوای له خه‌ڵكی سه‌نعای پایته‌خت كرد له دژی ئه‌و چه‌كدارانه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.