"ده‌ست مه‌خه‌ره پایتهختهكهمانهوه"
وه‌زیرێكی ئیسرائیلی: ئۆرشه‌لیم له هاوسۆزیی ئه‌ردۆغان گرنگتره

K24 - هه‌ولێر:
لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم (قودس) بووه‌ته هۆی توڕه‌كردنی ئیسرائیل و هه‌ردوو وه‌زیری گه‌یاندن و فێركردن، وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌ردۆغان به‌و قسانه ئیسرائیلی توڕه‌كردووه كه گوتبووی: "به‌ڕێز تره‌مپ، داننان به ئۆرشه‌لیم (قودس) وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه بۆی، كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئۆرشه‌لیم (قودس) بۆ موسڵمانان هێڵی سووره، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكه‌یت، په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌پچڕێنین".
كاتس هاجم، وه‌زیری گه‌یاندنی ئیسرائیل، وه‌ڵامی ئه‌ردۆغانی داوه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "ئیمه فه‌رمان و هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكی توركیا وه‌رناگرین، ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و پایته‌خته‌كه‌ی ئۆرشه‌لیم (قودس)ـه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی توركی، وه‌زیری گه‌یاندنی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه " ئۆرشه‌لیم (قودس) 3000 ساڵه پایته‌ختی گه‌لی یه‌هوودییه، دادپه‌روه‌ریی ئه‌وه‌یه دانی پێدابنرێت، كه ئۆرشه‌لیم (قودس) پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله".
هه‌روه‌ها نڤتالی پنیت، وه‌زیری فێركردنی ئیسرائیلی له وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان دا ده‌ڵێت: "هه‌میشه ره‌خنه هه‌یه، به‌ڵام له كۆتاییدا ئۆرشه‌لیم (قودس)ـی یه‌كگرتوو، باشتره له هاوسۆزیی ئه‌ردۆغان".
رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست له زاری وه‌زیره ئیسرائیلییهكهوه نوسیوویه‌تی "به‌داخه‌وه ئه‌ردۆغان هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل به‌فێڕۆ نادات، به‌ڵام پێویسته ئیسرائیل ئامانجه‌كانی بهێنێته‌دی و یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ش داننانه به ئۆرشه‌لیم (قودس) وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل".
له‌لایه‌كی دیكه، تسیپی لیڤنی، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، لێدوانه‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیای ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی "ئێمه نه‌هاتووینه‌ته پایتهختهكهت، تۆش ده‌ست مه‌خه‌ره پایتهختهكهمانهوه".
ئه‌و شه‌ڕه قسه‌یه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گهرمیكردووه، چونكه بریاره ئه‌مڕۆ داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم (قودس) و ئه‌وه‌ش وه‌ك داننانه به ئۆرشه‌لیم (قودس) وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.