پۆتن: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018دا خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه
پۆتن: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌ئاسانی سه‌رده‌كه‌وم
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند: له هه‌ڵباژدرنه‌كانی داهاتووی وڵاته‌كه‌یدا كه بڕیاره له مانگی مارسی ساڵی 2018 به‌ڕێوه بچن، دووباره خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاندید ده‌كاته‌وه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، سه‌ركه‌وتن له‌و پرۆسه‌یه‌دا زۆر ئاسانه.
ئه‌م گوتانه‌ی پۆتن له لێدوانێكیدا بۆ ژماره‌یه‌ك كرێكاری یه‌كێك له كارگه‌ی درووستكردنی ئۆتۆمۆبیلی وڵاته‌كه‌یی له شاری نیشنی نۆڤجۆرد هاتووه و گوتی "خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی رووسیای یه‌كگرتوو كاندید ده‌كه‌مه‌وه".
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا پۆتن ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنه‌كانی رووسیایكرد و گوتی "وڵاته‌كه‌ی له‌و پێشكه‌وتنانه به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگریمان لێ بكات".