تره‌مپ: بڕيارهكهم زۆر دواكه‌وتووه
بڕياره ئه‌مشه‌و دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ى داننان به قودس/ ئۆرشه‌ليم وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل بڕيار بدات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز له زارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ بڵاويكرده‌وه، كه ناوبراو رايگه‌ياندووه، له باره‌ى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ قودس كه له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه بۆ ئۆرشه‌ليم ناوده‌برێت، بڕيارهكهم زۆر دواكه‌وتووه.
بڕياره ئه‌مشه‌و دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ى داننان به قودس/ ئۆرشه‌ليم وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل بڕيار بدات.
به هۆى ئه‌و بڕياره‌ى دۆناڵد تره‌مپه‌وه، وڵاتانى عه‌ره‌بى و جيهانى ئيسلامى هۆشداريان داوه‌ته ئيداره‌ى ئه‌مريكا.
كه‌نه‌دا له پێشه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌يه كه رايگه‌ياند، دان نانێت به قودسدا وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل.
هاوكات سه‌رۆكى هه‌ريه‌ك له ئێران و توركياش دژى ئه‌و بڕياره وه‌ستاونه‌ته‌وه و سه‌ركرده و سه‌رۆكى وڵاتانى عه‌ره‌بيش داوايان كردووه، تره‌مپ بڕيارى له‌و جۆره نه‌دات.
هه‌ريه‌ك له توركيا و ئه‌رده‌نيش داوايانكردووه، كۆنگره‌ى وڵاتانى ئيسلامى بۆ تاوتوێكردنى پێشهاته نوێيه‌كه‌ى بڕيارى ئه‌مريكا له باره‌ى قودسه‌وه كۆببێته‌وه.