باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی له عێراق
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ده‌ره‌نجامه‌كانی بڕیاری تره‌مپ له‌باره‌ی ئۆرشه‌لیمه‌وه ده‌ترسێت
K24- هه‌ولێر:
دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باری شاری ئۆرشه‌لیمه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هۆشداری دایه سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، له‌ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان بۆ هه‌ر توند و تیژییه‌ك ئاگاداری خۆیان بن. كه پێشبینی ده‌كرێت هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌كانی دژبه‌رانی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ببنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا شاری ئۆرشه‌لیمی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیلی ناساند و بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌شی له ته‌لئه‌ڤیڤ بۆ ئۆرشه‌لیم دا، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی راسپارد بۆ دیاریكردنی شوێنی نوێی باڵیۆزخانه‌كه‌یان له ئۆرشه‌لیم.