تره‌مپ جيهانى هه‌ژاند.. كاردانه‌وه نێودهوڵهتييهكان
كوردستان24 پوخته‌ى كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى تايبه‌ت به بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا بڕياريدا دان بنێت به ئۆرشه‌ليم (قودس)دا وه‌ك پايته‌ختى ره‌سمى ئيسرائيل.
له ميانهى وتارێكيدا كه له‌و باره‌يه‌وه ئاراسته‌ى كرد، تره‌مپ گوتى: سه‌رۆكه‌كانى پێشووى ئه‌مريكا پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانيان نه‌بوون بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ ئۆرشه‌ليم (قودس)و ناكرێت دواى زياتر له 20 ساڵ هه‌مان شت دووباره بكه‌ينه‌وه.
گوتيشى: ئۆرشه‌ليم (قودس) پايته‌ختى يه‌كه‌مين ده‌وڵه‌تى ديموكراتييه له جيهاندا و له‌و شاره‌دا هه‌ر سێ ئاينه‌كه به‌يه‌كه‌وه ده‌ژين به ئاشتى.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێستا من پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كه‌م ده‌بم كه له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌خۆمم داوه و ئيسرائيل مافى خۆيه‌تى پايته‌خته‌كه‌ى ديار بكات.
تره‌مپ داواشى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى كرد، ده‌ست به ئاماده‌كارى بكات بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ قودس/ ئۆرشه‌ليم.
ئه‌و بڕياره‌ى دۆناڵد تره‌مپ راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێك هه‌ڵوێستى سياسى وڵاتانى ئيسلامى و عه‌ره‌بى بوويه‌وه.
له گرنگترين كاردانه‌وه‌كان:
ئيسرائيل
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ بڕياره‌كه‌ى تره‌مپى به "مێژوويى" وه‌سفكرد و رايگه‌ياند، "مه‌رجى ئيسرائيل بۆ هه‌ر دانووستانێكى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل داننانه به ئۆرشه‌ليم وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل".
هاوكات له ناوچه جياجياكانى ئيسرائيل، خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕينى خۆشحاڵى خۆيان سه‌باره‌ت به ده‌ركردنى بڕياره‌كه.
له رووى ئهمنيشهوه، سوپاى ئيسرائيل و هێزه ئه‌منييه‌كان خرانه ئاماده‌باشييه‌وه بۆ به‌رگرتن له هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى ئه‌منى له دژى ئيسرائيل.
فه‌له‌ستين:
سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستين، له وتارێكدا، كاردانه‌وه‌ى خۆى له باره‌ى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، به‌و بڕياره چيديكه ئه‌مريكا نابێته هاوبه‌شى ئاشتى و نێوه‌ندگير بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى فه‌له‌ستين و ئيسرائيل.
گوتيشى: ئه‌و بڕياره‌ى تره‌مپ هانى ئيسرائيل ده‌دات بۆ داگيركارى زياتر و درووستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى نيشته‌جێبوونى جووله‌كه‌كان له سه‌ر خاكه داگيركراوه‌كانى فه‌له‌ستين.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، بڕياره‌كه دژى هه‌موو بڕيار و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانه.
مه‌حموود عه‌باس دووپاتيشيكرده‌وه، داننانى تره‌مپ به قودس وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل، هيچ له هاوكێشه‌ى مێژوويى ناگۆڕێت و قودس بۆ هه‌تا هه‌تايه وه‌ك پايته‌ختى فه‌له‌ستين ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، مه‌حموود عه‌باس په‌يوه‌نديكرد به سه‌رۆكى ميسر عه‌بدولفه‌تاح سيسى و ميرى قه‌ته‌ر شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالثانى كرد و له‌گه‌ڵيان نوێترين پێشهاته‌كانى تاوتوێكرد.
فه‌ره‌نسا:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێڵ ماكرۆن، كه ئێستا له سهردانێكدايه بۆ جه‌زائير، رايگه‌ياند، پاريس پشتيوانى بڕياره تاكلايهنهكهى تره‌مپ له باره‌ى ئۆرشه‌ليم (قودس) ناكات.
ميسر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ميسر، به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركرد و تێيدا ئيدانه‌ى ئه‌و بڕياره‌ى دۆناڵد تره‌مپى كرد.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: گرتنه‌به‌رى ئه‌و بڕياره يه‌كلايه‌نه دژى بڕياره شه‌رعييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه و هيچ له ره‌وشى ياسايى قودس وه‌ك شارێكى داگيركراو ناگۆڕێت و به گوێره‌ى بڕياره نێودهوڵهتييهكان نابێت هيچ رێككارێك بۆ گۆڕينى ره‌وشى قودس بگيرێته‌به‌ر.
روونيشيكرده‌وه، به گوێره‌ى بڕيارى 242ى ساڵى 1967 پێويسته ئيسرائيل له خاكه داگيركراوه‌كانى 1967 پاشه‌كشێ بكات. له ناويشياندا قودس. به‌گوێره‌ى بڕيارى 478ى ساڵى 1980ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، بڕيارى ئيسرائيل بۆ دياركردنى قودس وه‌ك پايته‌خت ره‌تكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به گوێره‌ى بڕيارى 2334ى ساڵى 2016، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى دان به هيچ يه‌ك له‌و گۆڕانكاريانه نانێت كه ئيسرائيل له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى 1967 ئهنجاميداون، له ناويشاندا پرسى قودس هه‌يه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ميسر نيگه‌رانى زۆرى خۆى له باره‌ى لێكه‌وته‌كانى ئه‌و بڕياره له ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕيوه.
توركيا
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئيدانه‌ى بڕياره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى كرد و داواشيكرد، پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، ئێمه به توندى ئيدانه‌ى ئه‌و راگه‌ياندنه نابهرپرسيارانهيهى ئيداره‌ى ئه‌مريكا ده‌كه‌ين و زۆر له باره‌يه‌وه نيگه‌رانين.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌نقه‌ره ئه‌و بڕياره به پێچه‌وانه‌ى ياسا و بڕياره نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى په‌يوه‌ست به پرسى فهلهستينهوه ده‌زانێت كه له سهرجهمياندا لكاندنى قودس به ئيسرائيله‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ماقووڵ نيه ئه‌مريكا كه خۆى ئه‌ندامى ههميشهيى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه ئه‌و بڕيارانه فه‌رامۆش بكات كه له باره‌ى فهلهستينهوه ده‌ركراوون و تيياندا هاتووه، كه سنوورى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستينى سه‌ربه‌خۆ له سنوورى 1967 ده‌بێت و پايته‌خته‌كه‌ى قودسه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ شاى سعووديه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز ئه‌نجامدا و تێيدا پرسى لێكه‌وته‌كانى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپى تاوتوێكرد.
قه‌ته‌ر:
ميرى قه‌ته‌ر ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالثانى هۆشدارى دا له ده‌ركردنى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ و ئه‌و لێكه‌وته مهترسيدارانهى له هه‌نگاوى گواستنه‌وه‌ى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بۆ قودس ده‌كه‌ونه‌وه.
ئاژانسى ره‌سمى قه‌ته‌ر بڵاويكرده‌وه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ تره‌مپ په‌يوه‌ندى به ميرى قه‌ته‌ره‌وه كردووه و باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه ده‌يه‌وێت باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا بگوازێته‌وه بۆ قودس و له به‌رامبه‌ريشدا ميرى قه‌ته‌ر هۆشدارى پێداوه كه ئه‌و بڕياره لێكه‌وته‌ى مه‌ترسيدارى لێده‌كه‌وێته‌وه و ره‌وشى ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت و كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه درووستده‌كات.
رامه‌ڵڵا:
هاووڵاتيانى فه‌له‌ستين له رامه‌ڵڵا و كه‌رتى غه‌ززه و كه‌نارى خۆرئاوا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپيشاندانيان دژى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپ ئه‌نجامدا.
گرووپ و هێزه فهلهستينييهكانيش داوايانكرد، سبه‌ى پێنجشه‌ممه مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى رابگه‌يه‌ندرێت.
له عه‌ززه بزووتنه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئيسلامى فه‌له‌ستينى (حه‌ماس) داواى له هاووڵاتيان كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئيدانه‌ى ئه‌و بڕياره بكه‌ن و ئيسماعيل ههنييهى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له پێشه‌وه‌ى خۆپيشانده‌رانى به‌رده‌م گۆڕه‌پانى ئه‌نجوومه‌نى ياسادانانى فه‌له‌ستينى بوو.
ئه‌رده‌ن:
حكومه‌تى ئه‌رده‌ن ئيدانه‌ى بڕياره‌كه‌ى تره‌مپى كرد و رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره پێشێلكردنى بڕياره شه‌رعييه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و په‌يمانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه.
رايشيگه‌ياند، پرسى قودس ده‌بێت به دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌ر رێككارێكى يه‌كلايه‌نه بۆ فه‌رزكردنى واقيعى نوێ ناياسايى و پووچ و بێ بنه‌مايه.
محه‌ممه‌د ئهلموئمنى، گوته‌بێژى ره‌سمى حكومه‌ت، رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره‌ى تره‌مپ گرژى و ئاڵۆزى درووستده‌كات و داگيركارى بره‌و پێده‌دات.
بريتانيا:
تيريزا ماى سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا رايگه‌ياند، پشتيوانى ئه‌و بڕياره‌ى دۆناڵد تره‌مپ ناكه‌ين.
ئه‌ڵمانيا:
ئه‌نگێلا مێركڵى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا نه‌يارێتى خۆى بۆ بڕياره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌ربڕى.
قودس:
هاووڵاتيانى مووسڵمانى شاره‌كه ناڕه‌زايه‌تيان ده‌ربڕى و بۆ پشتيوانى له مووسڵمانه‌كان، كريستيانه‌كان رووناكييهكانى تايبه‌ت به ئاهه‌نگى له‌دايكبوونى عيساى مه‌سيح و دارى سه‌رى ساڵيان كوژانده‌وه. هاوكات رووناكييهكانى ديوارى بهيتولمهقديس خامۆش كران.
ئێران:
كۆمارى ئيسلامى ئێران وێڕاى ئيدانه‌كردنى بڕياره‌كه، رايگه‌ياند، ئيسرائيل و ئه‌مريكا به‌رپرسن له هه‌ر لێكه‌وته‌يه‌كى مه‌ترسيدار كه له ناوچه‌كه رووبدات.