"ئه‌ی ئه‌مریكییه‌كان ئاگری موقته‌دا ده‌تانسووتێنێ"
سه‌رایای سه‌لامی موقته‌دا سه‌در هه‌ره‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولیر:
سه‌رایای سه‌لام، باسكی سه‌ربازی، ره‌وتی سه‌در، كه موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات، به زمانێكی توند هه‌ڕه‌شه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و به‌هۆی بڕیاری ناساندنی ئۆرشه‌لیم (قودس) به پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆرشه‌لیم ده‌ڵێن: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌موو بستێكی ناوچه "پیرۆزه‌كاندا" به ئاگری موقته‌دا ده‌سووتێنین.
سه‌رایای سه‌لام له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن "نامانه‌وێت سه‌ركۆنه ئه‌و كارانه بكه‌ین كه ئه‌مریكا و ئیسرائیلی دوژمنی گه‌لان ده‌یكه‌ن، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت تیر ئاراسته‌ی ئه‌وانه بكه‌ین كه له خه‌ونی غافڵگیریدان و به قسه و كردار به سته‌مكاران بڵێن، جا چ فه‌رمانڕه‌واكانی عه‌ره‌ب بن، یان هه‌ندێك له گه‌لانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كه دوژمنان په‌رته‌وازه‌یان كردوون بۆ ئه‌وه‌ی "قودس"ـی خۆشه‌ویست له‌به‌رده‌م ره‌شه‌بای تاریكی جێبهێڵن، با به‌ئاگابێنه‌وه‌و ریزه‌كانی خۆیان یه‌كبخه‌ن".
سه‌رایای سه‌رام ده‌ڵێت "ئه‌وه تره‌مپی سه‌ركێشه رایگه‌یاندووه كه ئێوه هیچ بوونێكتان نییه ئه‌ی عه‌ره‌ب، هیچ شكۆیه‌كتان نییه ئه‌ی موسڵمانان، ئه‌وه منم بڕیار له "خاكی ئێوه" ده‌ده‌م".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن "دوای ئه‌و بێده‌نگه شه‌رمهێنه‌ره، ھێشتا "قودس" چاوی له‌وه‌یه خاوه‌ن ویژانه‌كانی عه‌ره‌ب و ئیسلام، ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و ناكۆكییه‌كانیان له دوای خۆیان جێبهێڵن و له ده‌وری یه‌كتری كۆببنه‌وه، یان به ئازادی بژین یان ئه‌و ژیانه له گۆڕنێن ده‌یانه‌وێت كه ده‌یانه‌وێت به شه‌رمه‌زاری بژین".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه "ئێمه ئه‌مڕۆ له خاكی "عه‌لی"ـیه‌وه به ئه‌مریكییه‌كان راده‌گه‌یه‌نین، ئاگری موقته‌دا كه له‌سه‌ر خاكی عێراق سووتاندنی، ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر بسته خاكێكی "زه‌وییه پیرۆزه‌كان" بتانسووتێنێ، ده‌ستی خۆمان بۆ برا عه‌ره‌به‌كانمان راده‌كێشین و داوایان لێده‌كه‌ین یه‌كڕیزبن، بۆ ئه‌وه‌ی یان به ئازادی بژین، یان وه‌ك شۆڕشگێڕێك بمرین و "قودس" بۆ خۆمان بمێنێته‌وه".
بڕیاری ناساندنی ئۆرشه‌لیم (قودس) وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و شاره، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی زۆری له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهان به‌دوای خۆیدا هێناوه.