دوای داعش.. تیرۆری سپی هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات
گه‌نجانی عێراقی گیرۆده كردووه
K24 - هه‌ولێر:
مادده هۆشبه‌ره‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی دوای تیرۆر و داعشن له‌سه‌ر عێراق و به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، به‌سرا بووه‌ته ده‌روازه‌ی هێنانی ئه‌و ماددانه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستاش، 16 ملیۆن ده‌نكه حه‌ب ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، كه له رێگه‌ی به‌نده‌ری نێوده‌وڵه‌تی به‌سراوه هێنراوه و به‌هاكه‌شی نزیكه‌ی 60 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، وه‌ك میدیا عێراقییه‌كانیش ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، تا ئێستا خاوه‌نی دیار نییه.
سایته عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئێستا كافێكان بوونه‌ته شوێنێكی گونجاو بۆ بازاڕخستن و فرۆشتنی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه و به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانیشی، بۆ ئاڵوگۆڕ و كڕین و پێدانی ئه‌و ماددانه، به كۆد قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ده‌ن.
نووسه‌رێكی عێراقییش له وتارێكدا باس له جۆری ئه‌و مادده هۆشبه‌ره ده‌كات و نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی هێنراوه‌ته عێراق یه‌كێكه له جۆره مه‌ترسیداره‌كان و پێی ده‌گوترێت "كاپتاگۆن"، وێڕای بێهۆشكردن، چه‌ندین زیانی دیكه‌ی بۆ سه‌ر ته‌ندرووستی گه‌نجانیش هه‌یه، جگه له‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، ئالووده‌بوونی گه‌نجێكی زۆر له وڵات، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك، به‌ر له هه‌موویان بێكارییه، یه‌كێكی دیكه‌ش له هۆكاره‌كان، ئاسانی هێنانی ئه‌و ماددانه‌ن له سنووره‌كانه‌وه و به ئاسانیش ده‌ست گه‌نجان ده‌كه‌ون.
وێبسایتی مه‌دا پرێس له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له رووی به‌كارهێنان و رێژه‌ی ئالووده‌بووان، پارێزگای به‌سرا پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش به پله‌ی دووه‌م دێت.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، وه‌سیم سه‌لمان، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له‌سه‌ر ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش هه‌ژاران، كه دوای ئالوودهبوونییان توانای ده‌ستخستنی ئه‌و ماددانه‌ی نابێت.
ئه‌و توێژه‌ره روونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه، كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رفراوانتر ده‌بن و به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی مافیا و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
وه‌سیم باس له‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته له رووی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌ك هۆشیار بكرێنه‌وه بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپانه‌دا زاڵ‌بن، روونیشی ده‌كاته‌وه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ماددانه پێویسته ستراتیژیه‌تێكی گشتگیر هه‌بێت.
له رووی یاساییه‌وه به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به گوێره‌ی یاسایی ژماره 68ی ساڵی 1965 سزا ده‌درێن، به گوێره‌ی مادده‌ی 14ی ئه‌و یاسایه‌ش كه جۆره‌كانی سزای دیاریكراوه، سزاكان ده‌گه‌نه ئاستی زیندانیكردنی تا هه‌تایی و له سێداره‌دانیش.