له‌خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ڵستین زیاتر له 100 كه‌س برینداربوون
له حه‌وت شاری فه‌ڵه‌ستین خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزی لە دژی بڕیارەکەی ترەمپ بە ناساندنی ئورشەلیم بە پایتەختی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو
K24- هه‌ولێر:
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی خۆپیشاندان و ناڕەزایی فەڵەستینیەکان لە دژی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بە ناساندنی ئورشەلیم بە پایتەختی ئیسرائیل, زیاتر له 100 كه‌س برینداربوون. مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی ده‌ڵێت: سه‌ربازانی ئیسرائیلی وێڕای به‌كارهێنانی گولـله‌ی پلاستیكی و گازی فرمێسك‌ڕێژ بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، ته‌قه‌شی لێكردوون، سووپای ئیسرائیلیش ئاشكرايكرد، به‌شێك له خۆپیشانده‌ران منداڵ بوون.
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی ده‌شڵێت، سه‌ربازانی ئیسرائیلی ده‌یان خۆپیشانده‌ری فهڵهستینيیان ده‌ستگیركردووه.
ئه‌مڕۆ له حه‌وت شاری فه‌ڵه‌ستین خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزی لە دژی بڕیارەکەی ترەمپ بە ناساندنی ئورشەلیم بە پایتەختی ئیسرائیل به‌ڕێوه‌چوو.