وێنه‌ی ئه‌و هێرشه ببینه كه ئه‌مه‌ریكای په‌لكێشی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م كرد
بۆ یه‌كه‌مجار له 9 وێنه‌ی ره‌نگاوره‌نگدا
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و 76 ساڵ به‌ر له ئێستا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی ژاپۆن، هێرشییان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له "پیرل هاربه‌ر"ی هاوای.
هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و وێنانه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وجاره‌یان جیاوازه و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ره‌نگاوڕه‌نگ كراون، هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌ماییش له باره‌ی ئه‌و هێرشه به‌رهه‌مهێنراوه.
له 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1941، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ژاپۆن، هێرشێكی له‌ناكاویان كرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له پیرل هاربه‌ری و له هێرشه‌كه‌دا، 2400 كه‌س له هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كوژرا.
ئه‌و كاته فرانكلین رۆزڤێڵت، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو.
هێرشه‌كه ته‌نها 90 خووله‌كی خایاند و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 17 كه‌شی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا تێكشكا، به‌هۆی ئه‌و هێرشه له ناكاوه‌ی ژاپۆنیش، ئه‌مه‌ریكا په‌لكێشی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م كرا.
له كۆی 402 فڕۆكه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی پیرل هاربه‌ر، 188 تێكشكا و 159شیان زیانی زۆریان به‌ركه‌وت، ته‌نها 8 فڕۆكه توانییان له ماوه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌دا هه‌ڵبفرن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)