كيم جۆنگ ئون: ئيسرائيل هه‌ر نييه تا پايته‌ختى هه‌بێت
ته‌نيا ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستين دهناسين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، كيم جۆنگ ئون، رايگه‌ياند، وڵاتێك به ناوى ئيسرائيله‌وه نييه تا پايته‌ختى هه‌بێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه كيم جۆنگ ئون بڕياره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپى له باره‌ى داننان به پايته‌ختى ئيسرائيل ره‌تكرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان كۆرياى باكوور و ئيسرائيل، نهيارانهن و كۆرياى باكوور تا ئێستا دانى به ئيسرائيلدا نه‌ناوه و به شوێنكه‌وته‌ى ئيمپراليانهى ئه‌مريكاى ده‌زانێت.
له لايه‌ن خۆيه‌وه وته‌بێژى حكومه‌تى بيۆنگ يانگ، رايگه‌ياند، ئێمه له 1988ه‌وه دانمان ناوه به سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستين له‌سه‌ر هه‌موو خاكه‌كه‌ى، جگه له به‌رزاييه‌كانى جۆلان نه‌بێت كه به‌شێكن له سووريا.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ بڕياريدا دان بنێت به ئۆرشهليمدا وه‌ك پايته‌ختى ئيسرائيل و باڵيۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌شى بگوازێته‌وه بۆ ئه‌و پايته‌خته.