گوته‌بێژی پێشووی حه‌شد: ئاماده‌ین بۆ رزگاركردنی "قودس"
چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی مهرجهعیهتن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژی پێشووی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، كه ئێستا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی ئۆرشه‌لیم "قودس".
ئه‌سه‌دی رایده‌گه‌یه‌نێت، قودس "ئۆرشه‌لیم" بۆ هههووان بۆ پیرۆزه و به گوێره‌ی یاساكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شارێكی داگیركراوه، به ناساندنیشی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، تووشی سه‌رسوڕمان بووین.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی ده‌شڵێت: "ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستینین و به جددیش به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگه ده‌وه‌ستینه‌وه".