كۆشكی سپی له ئه‌گه‌ری پێشوازینهكردن له جێگری تره‌مپ هۆشداری ده‌داته فه‌له‌ستین
ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی فه‌له‌ستین پێشوازی له پێنس نه‌كه‌ن و به‌هۆی بڕیاری تره‌مپه‌وه له‌گه‌ڵی كۆنه‌بنه‌وه ئه‌وا ده‌ره‌نجامی خه‌رابی ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی هۆشداری داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمانی فه‌له‌ستین، له‌ئه‌گه‌ری پێشوازی نه‌كردن له مایك پێنسی جێگری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه بڕیاره له‌و مانگه‌دا سه‌ردانی فه‌له‌ستین بكات.
ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی كۆشكی سپی كه له "بی بی سی" بڵاوكرایه‌وه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی فه‌له‌ستین پێشوازی له پێنس نه‌كه‌ن و به‌هۆی دانپێدانانه‌كه‌ی تره‌مپ به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌گه‌ڵی كۆنه‌بنه‌وه، ئه‌وا ده‌ره‌نجامی خه‌رابی ده‌بێت.
پێشتر جبریل رهجوب سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی ئۆرشه‌لیمه‌وه گوتبووی"سه‌ركردایه‌تی فه‌له‌ستین له‌ناو خاكی خۆی پێشوازی له جێگری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناكات". هه‌روه‌ها دووباره پێداگیری كردبوو "به‌ناوی فه‌تحه‌وه ده‌ڵێم: له‌ناو خاكی خۆمان هه‌رگیز پێشوازی له جێگره‌كه‌ی تره‌مپ ناكه‌ین".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای له مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستین كردووه، سه‌ردانی واشنتۆن بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌كاتی سه‌ردانه‌كه بكرێت. ئه‌و داواكاریه‌ی تره‌مپیش له مه‌حمود عه‌باس، دوای بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم هاتووه.