باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی و رایده‌گه‌یه‌نێت ئاگاداری ئه‌منییه‌تی خۆیان بن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا سه‌رقاڵی سنوورداركردنی جموجۆڵه‌كانن له ناوچه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناوخۆییه‌كان، به‌تایبه‌تیش دوای راگه‌یه‌ندنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به ناساندنی ئۆرشه‌لیم "قودس" وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواش له هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له عێراق ده‌ژین یاخود كارده‌كه‌ن، ئاگاداری زیاتری ئه‌منییه‌تی خۆیان بن و رێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان.
ناساندنی ئۆرشه‌لیم "قودس" به پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی لێكه‌وته‌وه و له ئێستاشدا گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندان له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه له دژی ئه‌و بڕیاره ده‌ستیپێكردووه.