ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ئۆرشه‌لیم كۆبووه‌وه
نوێنه‌ری سوید له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش: ئێمه له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ به‌گومانین
K24- هه‌ولێر:
دوای دانپێدانانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، رۆژی هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سازكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه كرایه‌وه و داواش له گۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی گرژیه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل بخاته گه‌ڕ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به دامه‌زراندنی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له‌سه‌ر داواكاری هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوید، پۆلیڤیا، سه‌نیگال، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئۆرگوای سازكرا، نوێنه‌ری سوید جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌گومانه‌وه له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌ڕوانێت، چونكه پێچه‌وانه‌ی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، پێویسته كێشه‌ی ئۆرشه‌لیم له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستیندا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت و نابێت تاكلایه‌نانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و شاره بدرێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نوێنه‌ری چه‌ند وڵاتێكی دیكه تێڕوانینی وڵاته‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به ئۆرشه‌لیم خسته‌ڕوو و، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا نوێنه‌ری میسر گوتی، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌باره‌ی ئۆرشه‌لیمه‌وه ده‌گوزه‌رێت، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره.