سه‌در لیوایه‌كی تایبه‌ت به قودس داده‌مه‌زرێنێت
"ده‌بمه یه‌كه‌م سه‌ربازی قودس"
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، پێكهێنانی لیوایه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به قودس به‌ناوی "قودسییه‌كانی سه‌در" راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجانی خۆبه‌خشی عێراقی، بچنه ریزه‌كانییه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی، سه‌رایا سه‌لام، ئه‌بو دوعا عیساوی، یاریده‌ده‌ری موقته‌دا سه‌در، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و به په‌له‌ی له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلامی، سه‌رایا سه‌لام و به‌رپرسانی ئه‌و هێزه ئه‌نجامداوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، عیساوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به گوته‌یه‌كی "شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د سه‌در" ده‌ستپێكردووه و گوتوویه‌تی "نه‌خێر نه‌خێر بۆ ئه‌مه‌ریكا.. نه‌خێر نه‌خێر بۆ ئیسرائیل" و رایگه‌یاندووه، به هۆی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپه‌وه، سه‌در بڕیاریداوه ببێته یه‌كه‌م سه‌رباز بۆ "ئازادكردنی" قودس "ئۆرشه‌لیم" نه‌ك سه‌ركرده.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عیساوی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاشكرای كردووه، بنكه‌ی ناونووسكردنی خۆبه‌خشان له رێگه‌ی تیمی تایبه‌ته‌وه له پارێزگا جیاوازه‌كانه‌وه ده‌كرێته‌وه و "موجاهید"ه‌كان ناونووسن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لیوایه‌كی تایبه‌ت به ناوی "قودسییه‌كانی سه‌در"، پێكبهێنن.