تره‌مپ: ئۆباما كێشه‌ی زۆری بۆ به‌جێهێشتین
شكسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌خاته ملی ئۆباما
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هۆكاری ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا دواتریش ئێران له سووریا، له ئه‌نجامی بێتوانایی ئیداره‌ی ئۆباما بووه كه نه‌وێراوه هێلی سوور ببه‌زێنێت.
له وته‌یه‌كدا له به‌رده‌م پشتیوانانی له ویلایه‌تی فلۆریدا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: "له ئیداره‌ی پێشووه‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی جیهانه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌مان لاواز ده‌ركه‌وت و هێله سووره‌كانی نه‌به‌زاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و هێلانه‌مان تێپه‌ڕاندبا، رووسیا و ئێران نه‌یانده‌توانی ده‌ستێوه‌ردان له سووریا بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئۆباما(سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا) پێی وابوو نابێت هه‌نگاوێكی له‌و جۆره هه‌ڵبگرێت، هیچ شتێكی ئه‌وتۆشی نه‌كرد كاتێك رووسیا و ئێران ده‌ستیان له كاروباری سووریا وه‌ردا".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی خۆی كرد له سووریا و وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكیش مووشه‌كبارانكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی شوعێراتی وه‌بیر هێنایه‌وه، كه له رێگه‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانه‌وه 59 مووشه‌كی ئاراسته فڕۆكه‌خانه‌كرد.
سه‌رچاوه: RT