پاره نه‌ده‌یت تره‌مپ ناتپارێزێ
ئه‌مریكا پشكی شێری له خه‌رجییه‌كانی ناتۆ به‌ركه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كرتووه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی پارێزگاریی له هیچ وڵاتیك بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاتانه پاره نه‌ده‌ن.
له وتارێكدا كه له به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا له ویلایه‌تی فلۆریدا پێشكه‌شی كردووه، تره‌مپ ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ره‌تیده‌كاته‌وه وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" بپارێزێت، ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌رجی تێچووی ئه‌ندامێتییان له هاوپه‌یمانێتییه‌كه نه‌ده‌ن".
تره‌مپ گوتوویه‌تی: "من كه ماوه‌كانی پێشوو سه‌ردانی ناتۆم كرد، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌مدا، ئه‌وه‌ی پاره نه‌دات، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتییه‌كه نییه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ هه‌یه، پاره نادات و دهستیشیكردووه به نزیكبوونه‌وه له رووسیا، به‌هۆی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی پاره نادات، ئێمه خۆمان له جه‌نگی سێیه‌می جیهانی ده‌بینینه‌وه".
قسه‌كانی تره‌مپ له كاتێكدایه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پشكی شیری له خه‌رجییه‌كانی ناتۆ به‌ركه‌وتووه، بۆیه داوا له وڵاتان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بپارێزرێن، پاره بده‌ن".