تره‌مپ له باره‌ی جه‌نگه جیهانییه‌كانه‌وه ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه
"ئێمه گه‌لێكین كه‌ناڵی په‌نامامان هه‌ڵكه‌ندووه، یه‌كه‌م مرۆڤمان نارده سه‌ر مانگ و چۆكمان به شیوعیه‌ت داداوه"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له به‌رده‌م پشتیوانانیدا له فلۆریدا ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دوو جه‌نگی جیهانی برده‌وه و چۆكی به شیوعییه‌ت دادا".
ته‌له‌ڤزیۆنی فۆكس بزنسی ئه‌مه‌ریكی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ ده‌ڵێت: "ئێمه گه‌لێكین كه‌ناڵی په‌نامامان هه‌ڵكه‌ندووه، یه‌كه‌م مرۆڤمان نارده سه‌ر مانگ و چۆكمان به شیوعیه‌ت داداوه".
وێڕای ئه‌و ئاماژانه‌ی تره‌مپ بۆ بردنه‌وه‌ی جه‌نگه جیهانییه‌كان، به‌ڵام له راستیدا جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م، له ساڵی 1914 ده‌ستیپێكرد و تا كۆتایی 1918 به‌رده‌وام بوو، له زۆربه‌ی كاته‌كانی ئه‌و جه‌نگه ئه‌مه‌ریكا به بێلایه‌نی مایه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی له 6ی نیسان/ ئه‌پرێلی 1917 جه‌نگی له دژی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند.
بیانووی راگه‌یاندنی جه‌نگیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێرشی ژێرده‌ریاییه‌كی ئه‌ڵمانی بۆ سه‌ر كه‌شتی "لوسیتانیا"ی به‌ریتانی، له كه‌ناراوه‌كانی باشووی رۆژهه‌ڵاتی ئیرلاند، كه له ئه‌مه‌ریكاوه هاتبوو.
له جه‌نگی جیهانی دووه‌میشدا، 1939-1945، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و به‌ریتانیا مه‌زن، له ساڵی 1942 گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌یه به‌ره‌یكی دیكه له ئه‌وروپای رۆژئاوا بكه‌نه، ئه‌وه‌ش له ساڵی 1944 له نۆرماندی، باكووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا به كرده‌یی روویدا ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نگلۆ ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدرا.
سه‌رچاوه: RT