پێترایۆس: ئێران هه‌وڵی به لوبنانكردنی عێراق ده‌دات
له به‌رژه‌وه‌ندی هیلالی شیعی
K24 - هه‌ولێر:
ده‌یڤید پێترایۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، سی ئای ئه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی هیلالی شیعی، هه‌وڵی به لوبنانكردنی عێراق ده‌دات.
پێترایۆس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی بڵاوه‌پێكردنی شانه و میلیشیاكان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ناوچه‌كه، ئێستا ره‌وشه‌كه زۆر سه‌خت بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی ده‌ڵێت: "ئێران بۆ به‌رده‌وامی پرۆژه‌ی هیلالی شیعی، هه‌وڵیداوه عێراق بكاته لوبنانێكی دیكه، ئێمه هه‌مووكات له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانمان گفتوگۆمان هه‌بووه و نابێت له‌گه‌ڵ ئێرانیش ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین".
له باره‌ی ره‌وشی یه‌مه‌نیش روونیكرده‌وه، پێویسته له‌مه‌ودوا جیاوازی له نێوان حووسییه‌كان و پشتیوانانی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح بكرێت.