ده‌ركه‌وتنی خه‌زعه‌لی له‌سه‌ر سنووری لوبنان - ئیسرائیل ته‌لئه‌ڤیڤیشی هێنایه ده‌نگ
خه‌زعه‌لی له سه‌ر سنووری لوبنان: لێره‌وه له دژی ئیسرائیل ده‌وه‌ستینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌وتنی قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ركرده‌ی گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان به‌رده‌وامن، پێشتر سه‌عد حه‌ریری و دواتریش به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسرائیل، به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان له‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی سه‌ركرده‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق له‌و ناوچه‌یه‌ی نیگه‌ران كردووه و، به سووكایه‌تیكردن به سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان وه‌سف ده‌كه‌ن.
وه‌ك میدیاكانی ئیسرائیل له به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه "ده‌ركه‌وتنی خه‌زعه‌لی له‌سه‌ر سنووری نێوان لوبنان و فه‌له‌ستین له‌م كات و ساته‌دا، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی حزبوڵڵای لوبنانی هه‌وڵ ده‌دات ئیسرائیل له‌وه تێبگه‌یه‌نێت كه هێزێكی هه‌رێمییه و خاوه‌ن چه‌ندین هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تییه و، رایانگه‌یاندووه: ده‌ركه‌وتنی خه‌زعه‌لی له‌و ناوچه‌یه سووكایه‌تیكردنه به ئیسرائیل و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، هاوپه‌یمانانی حزبوڵڵا ئاماده‌ن شانبه‌شانی ئه‌وان شه‌ڕ بكه‌ن".
هاوكات ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسرائیل گرته ڤیدیۆیه‌كی سه‌ركرده‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قیان بڵاوكردۆته‌وه، كه له‌نزیك ده‌روازه‌ی فاتیمه‌ی سنووری ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌ڵێت، لێره‌وه پشتگیری حزبوڵڵا و هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و لوبنان له دژی داگیركاران ده‌كه‌ین.
یاكل هۆرۆڤیچ شاره‌زا له‌بواری جیۆسیاسی و ئه‌منی ده‌ڵێت "ده‌ركه‌وتنی خه‌زعه‌لی له‌سه‌ر سنووری نێوان لوبنان و فه‌له‌ستین له‌ئێستادا، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی حزبوڵڵای لوبنانی هه‌وڵ ده‌دات ئیسرائیل له‌وه تێبگه‌یه‌نێت كه هێزێكی هه‌رێمییه و خاوه‌ن چه‌ندین هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تییه".
هۆرفیچ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "راستی سه‌ركه‌وتنی سه‌ردانی تیرۆریستێكی له‌م شێوه‌یه بۆ باشووری لوبنان و چاودێریكردنی ئیسرائیل، سووكایه‌تیكردنه به ئیسرائیل و سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنانی، كه هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر سیاسه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له كێشه‌كانی هه‌رێمی ده‌كاته‌وه".
هۆرفیچ ده‌می ره‌خنه‌كانی له هێزی ئاشتیپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان د‌كات و ده‌ڵێت، گه‌یشتنی خه‌زعه‌لی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ئه‌ركی ئه‌و هێزانه شكستیان هێناوه، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌باشووری لوبنان ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كردووه.
دوای ده‌ركه‌وتنی خه‌زعه‌لی له‌و سنووره، پێشتریش سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنان رایگه‌یاندبوو، پێویسته لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌دا بكرێت، چونكه بوونی سه‌ركرده‌ی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق له وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه‌یه. لهبارمهبهریشدا گروپی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق رایگه‌یاندبوو، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حه‌ریریی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ركرده‌كه‌یان له‌ناو خاكی لوبنان، له‌ژێر فشاری بنه‌ماڵه‌ی ئال سعووده.