كۆنگرێسمانێكى دۆستى كورد ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه
به هۆى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تى گێچه‌ڵى سێكسى و گوزارشتى سێكسى ناشياوى دراوه‌ته پاڵ سه‌باره‌ت به ئافره‌تانى تيمه‌كه‌ى
K24 – هه‌ولێر:
كۆنگرێسمانى كۆمارييه‌كان ترێنت فرانكس، دوێنێ هه‌ينى ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه.
ئه‌و كۆنگرێسمانه له لايه‌ن ليژنه‌ى ئه‌خلاقى كۆنگرێسه‌وه رووبه‌ڕووى لێكۆڵينه‌وه كرايه‌وه، به هۆى ئه‌وه‌ى تۆمه‌تى گێچه‌ڵى سێكسى و گوزارشتى سێكسى ناشياوى دراوه‌ته پاڵ سه‌باره‌ت به ئافره‌تانى تيمه‌كه‌ى.
فرانكس له ساڵى 2003ه‌وه وه‌ك نوێنه‌رى ويلايه‌تى ئه‌ريزۆنا كۆنگرێسمانه و خۆى دانى به‌وه‌دا ناوه، كه دووان له هاوكاره‌كانى سه‌باره‌ت به پرسى دووگيان بوون بێزار كردووه.

سايتى پۆله‌تيكۆى هه‌واڵى له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاوكاره‌كانى گومانيان وابووه، كه فرانكس هه‌وڵيداوه په‌يوه‌ندى سێكسيان له‌گه‌ڵ درووستبكات.
پێشتر فرانكس رايگه‌ياندبوو، له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو بڕيارى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى جێبه‌جێده‌كات، به‌ڵام دوێنێ كتوپڕ ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى بوو.

سايتى پۆله‌تيكۆ، ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، فرانكس له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانى باسى ئه‌وه‌ى كردووه، كه منداڵى نييه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت منداڵدانى به‌كرێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ى منداڵێك بهێنێته ژيانه‌وه.
رۆژنامه‌كانى واشنتن پۆست و نيويۆرك تايمز بڵاويانكردووه‌ته‌وه، فرانكس ئاماده بووه پێنج مليۆن دۆلار بدات بۆ به‌كرێگرتنى منداڵدانى ژنێك له پێناو له‌دايكبوونى منداڵێك بۆى.
له يه‌كه‌م به‌ياننامه‌شيدا كه له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، فرانكس كه خۆى دژى پرسى له‌باربردنى كۆرپه‌له‌يه رايگه‌ياند، هيچ كاتێك هه‌وڵى ترساندنى كه‌سى نه‌داوه و نه‌يويستووه كه‌س ناچار بكات په‌يوه‌ندى سێكسى له‌گه‌ڵ درووستبكات.

ترێنت فرانكس يه‌كه‌م كۆنگرێسمان بوو كه زۆر دژى ئێران بوو هاوكات زۆر پشتيوانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى ده‌كرد.
پێشتر له چه‌ندين بۆنه‌ى جياجيادا و له رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه پشتيوانى خۆى بۆ سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆمى كوردستان ده‌ربڕى بوو.

له ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كدا ئه‌مه سێيه‌م كۆنگرێسمان و سيناتۆره به هۆى تۆمه‌تى گێچه‌ڵى سێكسييه‌وه ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه، فرانكس له دواى هه‌ريه‌ك له ئاڵ فرانكن و جۆن كۆنێرس ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه.