تره‌مپ: له دوو شه‌ڕى جيهانى سه‌ركه‌وتوو بووين و چۆكمان به شيوعييه‌كان دادا
يه‌كه‌م مرۆڤمان نارده سه‌ر مانگ و چۆكمان به شيوعيه‌ت دا دا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، له وتارێكدا كه ئاراسته‌ى لايه‌نگرانى له فلۆريدا كرد، گوتى: ئه‌مريكا له دوو شه‌ڕى جيهانيدا سه‌ركه‌وتوو بووه و توانيويه‌تى چۆك به شيوعييه‌تيش دا بدات.
كه‌ناڵى Fox Business ـى ئه‌مريكى ئه‌و وتانه‌ى دۆناڵد تره‌مپى په‌خش كرد و له وتاره‌كه‌يدا تره‌مپ گوتيشى: ئێمه ئه‌و نه‌ته‌وه‌ين، كه كه‌ناڵى په‌نه‌مامان هه‌ڵكۆڵى و له هه‌ردوو شه‌ڕى جيهانى سه‌ركه‌وتوو بووين و يه‌كه‌م مرۆڤمان نارده سه‌ر مانگ و چۆكمان به شيوعيه‌ت دا دا.
له‌و باره‌يه‌وه سايتى RTى رووسى نووسيويه‌تى: زانراوه له شه‌ڕى يه‌كه‌مى جيهانيدا كه له 1914 ده‌ستيپێكرد و تا 1918 به‌رده‌وام بوو، ئه‌مريكا بێلايه‌ن بوو. ته‌نيا له 6ى نيسان/ ئه‌پريڵى 1917 بڕياريد شه‌ڕ له دژى ئه‌ڵمانيا رابگه‌يه‌نێت به پاساوى ئه‌وه‌ى كه‌شتييه‌كى ئه‌ڵمانى هێرشى كردبووه سه‌ر كه‌شتييه‌كى به‌ريتانى له نزيك كه‌ناراوه‌كانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئێرله‌ندا كه له ئه‌مريكاوه ده‌گه‌ڕايه‌وه بۆ بريتانيا.
هه‌روه‌ها له شه‌ڕى دووه‌مى جيهاندا كه له 1939 ده‌ستيپێكرد تا 1945 به‌رده‌وام بوو، رێككه‌وتنێك كرا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌ى دووه‌مى شه‌ڕ له ئه‌وروپاى خۆرئاوا له نێوان ئه‌مريكا و يه‌كێتى سۆڤيه‌ت و بريتانيا له 1942 بكرێته‌وه، به‌ڵام له 1944 ئه‌و به‌ره‌يه كرايه‌وه و له نۆرماندى باكوورى خۆرئاواى فه‌ره‌نسا بۆ يه‌كه‌مجار ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى بريتانى ئه‌مريكى به‌ڕێوه‌چوو.