"شه‌ڕی داعش كۆتاییهات نه‌ك شه‌ڕ"
عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوێكدا راگه‌یاندووه هێشتا نزیكه "20 هه‌زار" چه‌كدار و ئه‌ندامیان له عێراقدا ماون
K24 - هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی كۆتایی هاتنی جه‌نگی دژی داعش له عێراق، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، پاش زیاتر له 3 ساڵ جه‌نگی خوێناوی بوو كه جگه له گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاره‌ها كه‌س و برینداربوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س و وێرانبوونی به‌شێكی شار و ناوچه‌كانی عێراق دێت كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ژێر كۆنترۆڵكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشدا بوون و ناوی "خه‌لافه‌ت"ـیان لێنابوو.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كه‌ی عه‌بادی نوسیوویه‌تی "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی له شه‌ڕێكدا راگه‌یاند، كه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014ـه‌وه هه‌ڵگیرساوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی عێراق نه‌یاتوانی به‌رگریی بكه‌ن و ناوچه‌كانیان راده‌ستی چه‌كدارانی داعش كرد و ساڵانێكی زۆریشه سوپای عێراق به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و بڕیاره سیاسییه هه‌ڵه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنێ".
واشنتن پۆست له زاری شرۆڤه‌كاره ئه‌منییه‌كانه‌وه نوسیوویه‌تی "شرۆڤه‌كاره ئه‌منییه‌كان و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كۆتاییهاتنی مانۆڕه سه‌ربازییه فراوانه‌كانی عێراق له بیابانه‌كان، به واتای كۆتاییهاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش نازانن و وه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌شبین نیین، چه‌ند كاتژمێرێك پێش گوتاره‌كه‌ی عه‌بادی له شاری تكریت ته‌قینه‌وه روویداوه‌و گومان ده‌گرێت یاخیبووه‌كان دوای ساڵانێكی زۆر له كرده‌وه‌ی توندوتیژی دژی حكومه‌تی عێراق بۆمبه‌كه‌یان دانابێته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌و كاره‌ش هه‌ستاون، ته‌نانه‌ت پێش درووستبوونی داعش هه‌ر له حكومه‌تی عێراق ناڕازیی و نیگه‌ران بوون".
حسێن عه‌لاوی، شاره‌زا له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له زانكۆی نه‌هره‌ین له به‌غدا به واشنتن پۆستی گوتووه: "گه‌وره‌ترین گرفت كه رووبه‌ڕووی به‌رپرسانی عێراق ده‌بێته‌وه، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیرییه، به‌تایبه‌تی دانانی پلانێكی تۆكمه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی وه‌ك مووسڵ. جگه له‌وه‌ش پرۆگرامێكی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی سوننی و شیعی وڵات‌دا زۆر گرنگه".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت: "شه‌ڕی دژی داعش كۆتایی هاتووه، به‌ڵام شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه".
مه‌ترسییه‌كه له‌وه گه‌وره‌تره گوتارێكی حه‌ماسی عه‌بادی بیشارێته‌وه، مه‌رج نییه مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی بیابانه‌كان، خۆڵی كردبیت به‌سه‌ر دواین گۆڕی داعشدا. ئه‌وه‌تا حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كه‌م 20 هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگری داعش هێشتا له عێراقدا مابن، له‌ناو گرووپی گه‌وره‌ی ئاواره‌كان و ناوچه دووره ده‌سته‌كانی بیابانی رۆژئاوا خۆیان شاردبێته‌وه".
زاملی هۆشداری ده‌داته به‌پرسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و ده‌ڵێت: "پێویسته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگریی زۆر به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی شوێن و جێگای ئه‌و توندڕه‌وانه بدۆزنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. به‌رده‌وامی پاڵپشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بێت".