قه‌یس خزعه‌لی: ئازادكردنی قودس نزیكه
هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
قه‌یس خزعه‌لی، سكرتێری گشتی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، دوای ده‌ركه‌وتنی له وڵاتی لوبنان له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئیسرائیل، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "به‌سه‌ر داعش سه‌ركه‌وتین و ئازادكردنیش قودسیش نزیكه".
خزعه‌لی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ئیسرائیل نووسینه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا، ئۆرشه‌لیم، وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل بناسێنێت.
سكرتیری گشتی میلیشیاكانی عه‌سائیب، وێنه‌ی ده‌ستنووسێكی خۆی له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "به‌ناوی خوای گه‌وره.. سه‌ركه‌وتن له خواوه‌یه (به‌سه‌ر داعش).. ئازادكردن نزیكه (بۆ قودس)".
دوێنێش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی قه‌یس خزعه‌لی، له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان لوبنان و فه‌له‌ستین، له نزیك به‌رزاییه‌كانی جۆلان، كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كۆنتڕۆڵكراوه، ده‌ركه‌وت و وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ ئیسرائیل رایگه‌یاند، ده‌توانێت ده‌ستی پێیان بگات.
ده‌ركه‌وتنی خزعه‌لی به‌م شێوه‌یه، كاردانه‌وه‌ی له ناوخۆی لوبنان لێكه‌وته‌وه و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رپرس و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان تاوتووێی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی خزعه‌لی كراوه بۆ لوبنان و هاتنیشی به نایاسایی وه‌سف كرد.
