سەعدی پیرە: عەبادی خۆی بێ ھێز دەكا و متمانە لە دەستدەدا

"كەس ناتوانێ رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی داعش لە بیربكات"

K24 - سلێمانی

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر بە ناونەهێنانی پێشمەرگە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حەیدەر عەبادی و هیچ کەسێك ناتوانێت رۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش لە بیربکات، کە چ رۆڵێکی لە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش هەبووە.

گوتیشی، عەبادی بەو لێدوانانەی متمانە لە دەستدەدات و پێگەی خۆی بێهێز دەکات.

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری كەركووك سەعدی پیرە گوتی: "پۆستی پارێزگاری كەركووك لە گفتوگۆدایە، ھەركاتێك 21 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئامادەی كۆبوونەوە بوون، پۆستەكە یەكلایی دەكرێتەوە".