فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پێشمه‌رگه وه‌ڵامی عه‌بادی ده‌ده‌نه‌وه
راگه‌یه‌ندراوێك له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ر پێنج فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نن، به هۆی وتاره‌كه‌ی عه‌بادی، له باره‌ی سه‌ركه‌وتنی عێراقییه‌كان، تووشی شۆك بوونه كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردووه و رۆڵی ئه‌وانی له شه‌ڕی دژی داعش فه‌رامۆش كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وتاری سه‌ركه‌وتنی له جیاتی هه‌موو پێكهاته‌كان وتاری سه‌ركه‌وتنی عێراقییه‌كانی به‌سه‌ر داعش پێشكه‌ش كرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، جارێكی دیكه به بیستنی وتاره‌كه‌ی عه‌بادی و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی تووشی شۆك بوونه، كاتێك باسی رۆڵی هه‌موو هێزه‌كانی كرد، جگه له هێزی پێشمه‌رگه، كه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگری عێراق.
له به شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، له باره‌ی فه‌رامۆشكردنی رۆڵی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه، هاتووه: "ئه‌و كاره پشتگوێخستنێكی ئاشكرایه بۆ قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه، كه ده‌یان هه‌زار شه‌هید و بریندار و دیلی هه‌یه، پێشمه‌رگه به خوێنی خۆی لاپه‌ڕه‌ی شه‌ره‌ف و سه‌ركه‌وتنی نووسیوه‌ته‌وه، به هه‌موو توانایه‌كه‌وه له دژی داعش شه‌ڕی كردووه و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێگه و قه‌ڵا و حه‌شارگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "له پێناو به‌رگریكردن له ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق، پێشمه‌رگه تاڤگه‌یه‌ك له خوێن و شاخێك لاشه‌ی شه‌هید و برینداری له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ داوه، شوێنی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی سوپای عێراقی پڕكرده‌وه، كاتێك له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش پاشه‌كشه‌یان كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌ر پێنج فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه ئه‌و هه‌ڵوێسته ئیدانه ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن داوای لێبوردن بكرێت.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ئاماژه به هه‌ڵوێستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن له پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق و رایده‌گه‌یه‌نن، پێویسته ئه‌و فرت و فێڵ و سته‌مه‌ی تێیدا هه‌یه لابدریت، كه ته‌نها له دژی پێشمه‌رگه نییه، به‌ڵكو له دژی ته‌واوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه.
داواش ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌ڵوێستانه جیابن و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به ئامانجگرتنی ئه‌زموونی فیدرالی و هاوبه‌شی راسته‌قینه نه‌بێت له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق.
روونیشی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و رێبازه له‌گه‌ڵ عێراقی نوێ و ده‌ستووره‌كه‌یدا ناگونجێت كه ده‌نگیان پێداوه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی درزخستنه نێو پیكهاته‌كانی عێراق.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌كانی، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاتووه: "هیوادارین لاپه‌ڕه‌ی رابردوو هه‌ڵبدرێته‌وه و له رێگه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌رێنییه‌وه كه بریتی بێت له رووحی هاوبه‌شی و یه‌كسانی و ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی و دادپه‌روه‌ری، متمانه بنیات بنرێته‌وه".