داعشه‌كانی عێراق و سووریا ده‌چنه وڵاتێكی دیكه
"به هاوكاری هه‌واڵگریی وڵاتانی بیانی ده‌گوازرێنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمی سوپای لیبیا له‌باره‌ی پاشماوه‌كانی داعش و قاعیده له لیبیا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان ته‌ئكیدی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ندامانی داعش له سووریا و عیراقه‌وه به هاوكاری وڵاتانی بیانی ده‌نێردرێنه لیبیا".
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بوابة الوسط"ـی لیبی له زاری، ئه‌حمه‌د مسماری، گوته‌بێژی فه‌رمی سوپای لیبیاوه بڵاویكردووه‌ته‌وه "راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ندامانی داعش له سووریا و عێراقه‌وه، به هاوكاریی هه‌واڵگریی وڵاتانی بیانی، ده‌گوازرێنه‌وه لیبیا".
قسه‌كانی گوته‌بێژه‌كه‌ی سوپای لیبیا پاش ئه‌وه‌یه كه، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه و نامه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش ئاشكراكران و داوای له سه‌ركرده‌كانی داعش له لیبیا ده‌كرد، باشووری لیبیا بكه‌نه ناوچه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا و وڵاتانی دیكه و له‌وێوه ده‌ست به ھێرشكردنه سه‌ر لیبیا و میسر و تونس بكه‌ن".