پێشمه‌رگه بۆ كوردستان24: ئێمه بۆ پاراستنى كوردستان قوربانيمانداوه
پێشمه‌رگه له‌به‌ر سوپاس و ستایشی عه‌بادی قوربانی نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌ڵوێستی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ناو نه‌هێنانی پێشمه‌رگه له وتاری كۆتایی هاتی شه‌ڕی داعش له عێراق نیگه‌رانن، به‌ڵام راشیدهگهیهنن، كه پێشمه‌رگه له‌به‌ر سوپاس و ستایشی عه‌بادی قوربانی نه‌داوه، به‌ڵكو بۆ پاراستنی خاك و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان شه‌ڕی داعشیان كردووه و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌ی وقوربانیدانی زیاترن.
دوێنێ حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق په‌يامێكى به‌ناوى وتارى سه‌ركه‌وتن بڵاوكرده‌وه و تێيدا ناوهێنانى هێزى پێشمه‌رگه و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش فه‌رامۆش كرد.
له وتاره‌كه‌يدا عه‌بادى ستايشى زۆرى هه‌ڵوێستى عه‌لى سيستانى يه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانى شيعهى كردووه، بۆ ده‌ركردنى فه‌تواى جيهاد له دژى داعش.
هاوكات سوپاسى سه‌رجه‌م گرووپ و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقى كردووه، ته‌نانه‌ت حه‌شدى عه‌شائيرى هۆزه سوننه‌كانيش.
له ميانى په‌يامه‌كه‌يدا عه‌بادى به هيچ شێوه‌يه‌ك باسى پێشمه‌رگه‌ى نه‌كرد و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش هاوكات بووه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پلانى دابه‌شكردنى عێراق، كه مه‌به‌ستى له‌شكركێشى سوپا و حه‌شد بووه بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم.
هاوكات له په‌يامه‌كه‌يدا، عه‌بادى ته‌نيا به دێڕێك سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵات و رێكخراوه نێودهوڵهتيانهى كردووه، كه هاوكارى عێراقيان كردووه و هيچ ئاماژه‌يه‌كى بۆ رۆڵى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى له شه‌ڕى دژ به داعش نه‌كردووه.
به‌شێك له ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان وەڵامی عەبادی دەدەنەوە و دەڵێن: ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە تا ئێستاش بەشێكی زۆری خاكی عێراق لەدەست داعشدا دەبوو، چونكە پێشمەرگە دەرگای بۆ ھێزە عێراقیەكان كردەوە تا داعش لەناو بەرن، بەتایبەت لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ.