وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیستۆنیا: كوردستان به‌شێكی گرنگه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق
"ئه‌مڕۆ وڵاتانی ئه‌وروپا باسی رۆڵی ئێران له عێراق ده‌كه‌ن"
K24 - برۆكسل
سڤین میكسێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیستۆنیا له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24 پێش كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت بە كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رایگه‌یاند كه كوردستان به‌شێكی گرنگه له چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی عێراق و ئاشكراشی كرد كه ئه‌مڕۆ وڵاتانی ئه‌وروپا باسی رۆڵی ئێران له عێراق ده‌كه‌ن.