رووحانى: پێويسته سعووديه په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل بپچڕێنێت
سعووديه ئێران به سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جيهان ده‌زانێت
K24 – هه‌ولێر:
حەسەن رووحانی سەرۆکى کۆماری ئيسلاملا ئێران مەرجی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانى وڵاته‌كه‌ى لەگەڵ سعووديه داناوە.
رووحانى سه‌باره‌ت به مه‌رجى وڵاته‌كه‌ى رايگه‌ياند، پێويسته سعوودیه پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنێت.
له به‌رامبه‌ريشدا، سعوودییە لەسەر ھەڵوێستە تووندەكانی بەرامبەر ئێران پێداگره و ئێران به سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جيهان ده‌زانێت.