حكومەتی ئێران مۆڵەتی داڕبرینی لە رۆژھەڵاتی كوردستان داوە
ھاووڵاتیان دەڵێن بێكارن و بەناچاری خەریكی داڕبرینن، حكومەتیش مۆڵەتی پێداون
K24 – ههولێر:
داری رۆژھەڵاتی كوردستان لەلایەن ھاووڵاتیانی كوردەوە دەبڕدرێت و ھەناردەی باشووری ئێران دەكرێت، ئەوە لەكاتێكدایە كە دارستانەكانی كوردستان ھەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە، بەڵام ھاووڵاتیان دەڵێن بێكارن و بەناچاری خەریكی داڕبرینن، حكومەتیش مۆڵەتی پێداون.