شه‌لال عه‌بدول داواى هاتنى هێزى ئاشتى پارێز بۆ خورماتوو ده‌كات

شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی خورماتوو داوای وه‌ستاندنی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی كورد له‌ خورماتوو ده‌كات

K24 – سلێماني:

شه‌لال عه‌بدول قائیمقامی خورماتوو داوای وه‌ستاندنی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی كورد له‌ خورماتوو ده‌كات.

قائیمقامی خورماتوو له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ نووسینگه‌ی سلێمانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای هاتنی هێزێكی ئاشتی پارێزیشی بۆ خورماتوو كرد و رایگه‌یاند، ئاواره‌كان له‌ ترسی حه‌شدی شه‌عبی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌.