پوتن گه‌يشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه‌

دواى گه‌يشتنى بڕياره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكى رووسياى ئيتيحادى ڤلاديمێر پوتن له‌ ميسره‌وه‌ گه‌يشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا.

دواى گه‌يشتنى بڕياره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ى پوتن دواى ئه‌وه‌ دێت ئه‌مڕۆ سه‌ردانى سووريا و ميسرى كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ به‌شار ئه‌سه‌د و عه‌بدولفه‌تاح سيستى كۆبوويه‌وه‌.