به‌عه‌ره‌بكردن و ته‌شه‌ییوع له كه‌ركوك به‌رده‌وامن
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك: بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە داواکاریەکی ھەشت خاڵیمان ئاراستەی ھەر پێنج حزبەکەی نێو لیستی برایەتی کردووە
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك داوای كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كانی لیستی برایه‌تی و دانانی سنوورێك بۆ پێشێلكارییه‌كان ده‌كات له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بەرپرسانی ئێستای ئیداره‌ی کەرکوک ھەوڵەکانیان بۆ بە عەرەبکردن و بەشیعەکردن و دوورخستنەوەی بەرپرسانی کورد لە پۆستەکانیان چڕ كردۆته‌وه. له‌مباره‌شه‌وه سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت: بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، داواکاریەکی ھەشت خاڵیمان ئاراستەی ھەر پێنج حزبەکەی نێو لیستی برایەتی کردووە.