پرۆژه یاسای بودجهی ساڵی 2018 ههرای ناوهتهوه
تەواوی فراکسیۆنە كوردستانیهکان له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق بە گۆرانیشەوە جهخت لهسهر کۆدەنگی ناوماڵی کوردی دەکەنەوە
K24- ههولێر:
دوای ئەوەی ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوایکردبوو, وێڕای خراپی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ لەبەر دۆخی خراپی ھەرێم ھەرچۆنێک تێپەڕ بکرێت و بودجەیەک ھەبێت، بەڵام تەواوی فراکسیۆنەکان بە گۆرانیشەوە پابەندی خۆیان بە کۆدەنگی ناوماڵی کوردی دووپات دەکەنەوە.
ههر لهمبارهشهوه پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: تەواوی سونەکان و بەشێک لە شیعەش دژی پرۆژە یاساکەن.
لە ماوەی ڕابردوودا ھەرپێنج فراکسیۆنی کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کۆدەنگی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ ی عێراقیان ڕەتکردەوە و بە پرۆژەیەکی خراپیان لەقەڵەمدا، بەڵام کاوە محمد پەرلەمانتاری گۆران لە سایتیکی عیراقی رایگەیاندووە, ئەگەرچی بە تەواوی پێیان وایە خراپترین پرۆژە یاسایە، بەڵام لەبەر دۆخی خراپی ھەرێم و ئاوەدانکردنەوەی ھەندێک ناوچەی وێرانبووی دەستی داعش, لەگەڵ تێپەڕاندن و ھەبوونی بودجەدان.