ناونه‌هێنانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه وه‌كو پارێزگا لایه‌نه كودستانیهكانی نیگه‌ران كردووه
لایه‌نه كوردستانیه‌كان: فەرامۆشکردنی پارێزگای هه‌ڵبه‌جه لەلایەن بەغداوه هەڵگەڕانەوەیەکی مەترسیدارە
K24- هه‌ولێر:
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی هەڵەبجە و پارێزگار و جێگری پارێزگاری ئه‌و شاره، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌بارەی گرفتەکانی بەردەم پارێزگاکە و ناونەهێنانی هەڵەبجە وەکو پارێزگا لە بودجەی گشتی ساڵی 2018ی عێراقدا، لە دیوانی پارێزگای ئەنجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختیان لەوە کردەوە کە فەرامۆشکردنی پارێزگای هه‌ڵبه‌جه لەلایەن بەغداوه هەڵگەڕانەوەیەکی مەترسیدارە.