جهعفهر مستهفا: عهبادى بووكهڵهيه و پرۆسهى شيعهنشينى كهركووك دهستيپێكردووه
ئەوەی حەشدی شەعبی لە خورماتوو کردوویەتی داعش نەیکردووە
K24 – ههولێر:
جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندی هێزەکانی حەفتای هێزی پێشمەرگە لەمیانەی بەشداریکردن لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24 رایگەیاند، ئەوەی حەشدی شەعبی لە خورماتوو کردوویەتی داعش نەیکردووە.
گوتیشی: دهبوايه دوای رووداوەکانی خورماتوو عەبادی سەری خۆی هەڵگرتايه و وڵاتی جێهێشتبایە.
جەعفەر مستەفا، فەرماندی هێزەکانی حەفتای هێزی پێشمەرگە هەروەها رایگەیاند، شیعە دوای لەناوبردنی سوننەکانی عێراق هێرشەکانی بۆ سەر کورد دەستپێکردووە و ئێستا پرۆسەی شیعە نشین لە کەرکووک و ناوچە کوردستانیيهكان لەسەر دەستی شیعە دەستیپێکردووە.
گوتیشی: عەبادی بووکەڵەیەکە بەدەستی ئەم و ئەو ئەگەر پێشمەرگە نەبوایە هەرگیز موسڵ کۆنتڕۆڵ نەدەکرایەوە.