فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی ئێران په‌یوه‌ندی به سه‌رایای قودسی فه‌ڵه‌ستینه‌وه ده‌كات
قاسم سوله‌یمانی: سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌كانی به‌رگری له ناوچه‌كه بۆ به‌رگریكردن له قودس ئاماده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
"سه‌رایای قودس" باسكی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند: "رۆژی 11/12/2017 سهركرهكانیان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان له‌لایه‌ن قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆهاتووه‌و باسی ئاماده‌سازیی به‌رگریی فه‌ڵه‌ستینییان كردووه".
"سه‌رایای قودس" له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "سه‌ردار قاسم سوله‌یمانی، په‌یوه‌ندی به سه‌ركرده‌كانی "سه‌رایای قودس"ـی باسكی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له فه‌ڵه‌ستین كردووه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا له زاری قاسم سوله‌یمانییه‌وه راگه‌یه‌نراوه كه "ئێران پاڵپشتی ته‌واوی به‌رگریی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌كانی به‌رگری له ناوچه‌كه بۆ به‌رگریكردن له "المسجد الأقصى"ـی قودس".
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی پاش ناساندنی ئۆرشه‌لیم (قودس) بوو به پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌و داوای كرد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن و له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم (قودس).